گەریلا هەشت سەربازی سوپای تورکیای داگیرکەری سزادا

بەهدینان – هەپەگە ڕایگەیاند، لە چالاکییەکانی گەریلاکانی ئازادیی کوردستاندا هەشت سەربازی تورک کوژراون و شەش خێمەی سەربازییش تێکشکێندراون.

ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی چالاکیی گەریلاکان دژی سوپای تورکی داگیرکەر بڵاوکردەوە، کە دوێنێ ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ لە ناوچەی زاپی باشووری کوردستان ئەنجامیانداوە.

هەپەگە ڕایگەیاندووە، کە گەریلاکاندا لە سێ چالاکیی جیاجیادا هەشت سەربازی تورکی داگیرکەریان سزاداوە و چوار دیکەش برینداربوون، هاوکات شەش خێمەی سەربازیی سوپای تورکیش تێکشکێندراون.

لەبارەی هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەریشەوە، هەپەگە ئاماژەی بەوەکردووە، کە سوپای تورک دوێنێ ٢٩ی تشرینی دووەم دەیان جار ناوچەی چەمچۆی باشووری کوردستانی بە تۆپ، هاوەن و تانک تۆپباران کردووە.

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *